کچه كوردێكی دیكهی ئێزدی رزگارکرا
فریال خزر کچە ئێزدیە رزگار کراوەکە
وێستگهنیوزـ
یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان، کچێکی ئێزدییان رزگارکرد کە لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن چهكدارانی داعشەوە فڕێندرابوو.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کچە ئێزدییەی رزگارکراوە ناوی "فریال خزر"ە و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان رزگارییان کردووە، بەڵام ئاماژە بە شوێن و کاتی رزگارکردنەکەی نەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، "فریال" ئەوکاتەی لە شنگال فڕێندراوە تەمەنی 12 ساڵ بووە و لەگەڵ کچان و ژنانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ سوریا و کڕین و فڕۆشتنیان پێوەکراوە و بە تەمەنێکی بچووک منداڵێکیشی بووە.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان راشیگەیاندووە، "فریال" پێنج جار فڕۆشراوە و تائێستا چارەنووسی کەسوکاری نازانرێت کە ئایا لە ژیاندا ماون یاخود بە دەستی چهكدارانی داعش کوژراون.
لای خۆیهوه حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە رووداوی راگەیاند، دوێنێ سێشەممە کچە کوردێکی ئێزدیی تەمەن 21 ساڵان بە ناوی فریال خزر، لە کامپی هۆڵ دۆزراوەتەوە و لە رێگەی چەند کەسێکەوە ئازادکراوە.
فریال خزر، ساڵی 2014 لە کاتی هێرشەکانی داعش دا، لە تەمەنی 12 ساڵی لەلایەن ئەو رێکخراوەوه دەفڕێندرێت و دەبرێتە سوریا.
AM:10:13:20/09/2023
ئهم بابهته 1412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت