دوای پێنج رۆژ له خنكانی تهرمی مامۆستا وانهبێژهكهی پێنجوێن دۆزرایهوه
وێستگهنیوزـ
دوای پێنج رۆژ لە خنکانی، ئهمشهو تهرمی مامۆستا وانهبێژهكهی پێنجوێن ئاوی زێی بچوك دۆزرایهوه.
ئهمشهو سێشەممە 19ی ئهیلولی 2023،، تەرمی ئەو گەنجەی پێنج رۆژ لەمەوبەر لە زێی بچوکدا خنکا دۆزراوەیەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەرمی ئەو گەنجە ئێستا لە گوندی گۆپتەپەیە و دواتر دەبرێتە پزیشکی دادی سلێمانی.
گەنجەکە ناوی ئارام محەمەدە و تەمەنی 25 ساڵە و مامۆستای وانەبێژ بووە و ماوەی مانگێکە هاوسەرگیری کردووە.
بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان 70 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکاون، لەو ژمارەیە 27 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، 14ـەیان لە پارێزگای سلێمانی، 28 ـیان لە پارێزگای دهۆک بوون، لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس خنکاوە.
PM:10:47:19/09/2023
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت