وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوزـ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیه‌ندراوێكی له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، وا زانراوە کە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە مەشق و راهێنانیان کردووە.
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، لە عێراق، لە نزیکەوە چاودێریی پەکەکە و باڵەکانی دەکرێت، بە تایبەتی کە لە باکووری وڵاتەکە چڕبوونەتەوە و چالاکی دەکەن، "بە تایبەتیش ئەو جموجووڵانەی لەو رێڕەوە تیرۆرستییەی لە نێوان عێراق و سووریا دروستکراوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لە وردەکاریی "تەقینەوەکە" دەکات و دەڵێت، "پێشهاتەکانی ئەو تەقینەوەیەی رۆژی 18ی ئەیلوولی 2023 لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی روویدا "جێی سەرنجن." چونکە، "وا زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ گرووپی پەکەکە/ یەپەگە راهێنانیان کردووە. ئەم پێشهاتە روونی دەکاتەوە کە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنیی یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی هه‌ماهەنگییان هەیە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18ـی ئەیلولی 2023، بە
درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە،
دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ
پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
PM:09:55:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 15260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت