باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی عەربەت: پشتگیریی خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق دووپات دەکەینەوە

‌فڕۆکەخانەی عەربەت دوای بۆردومانەکە

وێستگه‌نیوزـ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات و دەڵێت، ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکاتەوە.
 
ئه‌مڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)دا نووسیه‌تی: "سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەین. ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکەینەوە؛ ئەم دوو شتە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق زۆر گرنگن. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە".
 
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18ـی ئەیلولی 2023، بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.


PM:09:44:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت