كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه‌ كوژرا

‌مەهیا نادری

وێستگه‌نیوزـ

کچێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی مەهیا نادری، لەلایەن ئامۆزاكه‌یه‌وه‌ به‌ پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس بە چەکی جۆری ساچمه‌یی کوژرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی هەینی 8ی ئه‌یلولی 2023، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی مەهیا نادری، تەمەن 13 ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی "زەعفەرانییە"ی سەر بەو شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئامۆزایەکی ئەو کچە کوژراوە بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە.

سەرچاوەكە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بنەماڵەی خودی کچەکە کوژرەکەش لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبووە رایگەیاند: "باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارەتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری پاساوی شەرەف و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت (بەپێچەوانەی ئەوەی رووی داوە) لە ئەستۆ گرتووە".

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، لەو وەها حاڵەتگەلێکی هاوشێوەدا کە باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنیا خوێنبایی و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی (سێ بۆ دە ساڵ) بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەم لێخۆشبوونەش تەنیا باوک و باپیری کوژراوەکە دەگرێتەوە.


PM:08:50:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 10052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت