شێخ جەعفەر: کارە تیرۆرستیەیەکی دوێنێ دوبارە دەبێتەوەو بەردەوام دەبێت
وێستگه نیوزـ
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهسهر شەهیدکردنی پێشمەرگەکانی دژەتیرۆر رایگهیاند: کارە تیرۆرستیەیەکی دوێنێ دوبارە دەبێتەوەو بەردەوام دەبێت.
لهدوای بهشداریكردنی له پرسهی شههیدانی دژه تیرۆر كه له شاری سلێمانی بهڕێوهچوو، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو پێشمەرگانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کە دوێنێ لە هێرشەکەی عەربەتدا شەهیدبوون، بەردەوام لە سەنگەری بەرگریدابوون بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ".
وتیشی: شەهیدەکان بەشدارییەکی کاریگەر و گرنگیان هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا، ئهو كاره تاوانێکی تیرۆرستییە و دوژمنانی کوردستان ئامانجیانە ئارامی و سەقامگیری هەرێم تێکبدەن، کارە تیرۆرستیەیەکی دوێنێ دوبارە دەبێتەوەو بەردەوامیش دەبێت.
"عێراق بەرپرسیاری یەکەمە لە پاراستنی سنوورەکان و دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێگری بکەن لە دووبارەبوونەی ئەو هێرشانە ". جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وای وت.
ئهوهش لهكاتێدایه كه ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
PM:06:42:19/09/2023
ئهم بابهته 812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت