بافڵ تاڵهبانی: شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن
وێستگه نیوز-
سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بهشداریی له پرسهی شههیدانی دوێنێی دژه تیرۆری كوردستان كرد و رایگەیاند، شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی شەهیدەکانی دوێنێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان کرد، کە تێیدا لەنزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە سەربەرزەکانیان.
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن، بەئەوپەڕی رێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین و هاوبەشی ئەم ماتەمەین".
ئهوهش لهكاتێدایه كه ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
PM:05:42:19/09/2023
ئهم بابهته 3064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت