وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنی دا سنوره‌كان به‌ڕووی هاورده‌ی ته‌ماته‌ دابخات


وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنی دا سنوره‌كان دابخات تا جوتیارانی‌ هه‌رێم توشی‌ زیان نه‌بن.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ جوتیارانی‌ پێنجوێن به‌ ژماره‌یه‌ك سندوقه‌ ته‌ماته‌وه‌ چوونه‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ عێراق له‌ به‌غدا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ دژی‌ ساغنه‌بوونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانیان.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌، رایگه‌یاند كه‌ "وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنی دا سنوره‌كان دابخات به‌ڕووی هاورده‌ی ته‌ماته‌، تاكو جوتیارانی هه‌رێم توشی زیان نه‌بن".

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 18-9-2023به‌شێك له‌ جوتیارانی سنوری قه‌زای پێنجوێن بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ڕێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن سلێمانی-یان داخست و داواكارییان ئه‌وه‌بوو له‌ مه‌رزه‌كانی عێراقه‌وه‌ ته‌ماته‌ و به‌رهه‌مه‌ هاوینه‌كانی تر هاورده‌ نه‌كرێت.


PM:01:34:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت