ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: ئومێد ده‌كه‌ین ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی له هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت نه‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه تێكدانی ئارامی شار قابیلی قبوڵكردن نییه، هیواشی خواست ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی له هێرشه‌كه‌ی سه‌رۆ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تدا نه‌بێت كه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 19ی ئه‌یلولی 2023، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی یه‌كێك له شه‌هیده‌كانی رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی كرد و هاوخه‌می پێ راگه‌یاندن.
دواتر ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، وتی: "سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سنورێكی ئارامه و ئاشتی باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه، بۆیه تێكدانی ئه‌م ئارامی و ئاساییشه قابیلی قبوڵكردن نییه".
وتیشی: "ئه‌و كاره‌تیرۆرستیه نامرۆڤانه‌ی كه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی عه‌ربه‌ت ناده‌ستوری و ناقانونی و سنووربه‌زاندنه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئومێده‌واره كه "ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی له‌م كاره تیرۆریستی و نامرۆڤانه‌یه‌دا نه‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:12:18:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت