شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د: سیستمێكی پێشكه‌وتووی دژه‌فڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھه‌رێم و عێراق دابنرێت
وێستگه‌نیوز-
خانمی یه‌كه‌می عێراق، داوا له ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان ده‌كات، كه سیستمی پێشكه‌وتووی دژه‌فڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھه‌رێم و عێراق دابین بكات، كه بووه‌ته مه‌یدانی پێشبڕكێی ھێزه نه‌ناسراوه‌كان.
شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند كه "ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ھێرشه‌كه پێشێلكردنێكی به‌رچاوی ئه‌و به‌ڵێننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه كه په‌یوه‌ندی ھاوسێیه‌تی نێوان وڵاتان رێك ده‌خات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره په‌لامارانه و به‌ئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی بێ دیفاع له‌خاكی خۆیاندا تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تیه و شێواندنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره په‌لاماره تاوانكارییانه ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی ھه‌رێم و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م سنورێك بۆ ئه‌و ته‌راتێنه ئاسمانیه‌ی ده‌رودراوسێمان دانێن".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
AM:09:57:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت