عه‌مار حه‌كیم هاوخه‌میی خۆی راگه‌یاند: لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد له‌ هێرشه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت بكرێت


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت ده‌ربڕی و داوای كرد” لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشەی” سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دیاری بکرێت.

له‌ په‌یامێكدا عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی "هاوخەمی"ی خۆی بۆ شەهیدانی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەربڕی و وتی"ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی عەرەبەتی كشتوكاڵی لە پارێزگای سلێمانی روویدا، گەرمترین پرسە و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە دەكەین كە لەم ڕووداوە گیانیان سپارد و نزا دەكەین بریندارەكان چاك ببنەوە”.

 "داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستنیشان بکرێت و سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیری پارێزراو بێت”. حه‌كیم ئه‌م داوایه‌ی كردوه‌.


PM:11:57:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت