محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین


وێستگه‌ نیوز-

سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ره‌بتی كرد و رایگه‌یاند: ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری پارته‌كه‌ ده‌ڵێت: ئەمڕۆ ۱۸ـی ئەیلولی ۲٠۲۳ جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

"ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!" محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وای وتوه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن. داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت.


PM:11:07:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت