جەعفەر شێخ مستەفا: بۆ هەموو لایەک ڕوونە ئامانج لە هێرشه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستانە


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی هەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەدا.

لە راگەیەندراوێکدا جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بە داخەوە لەم کردە تیرۆریستیەدا شەش پێشمەرگە لە هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستاندا شەهید و بریندار بوون ".

" بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستانە ". جێگری سەرۆکی هەرێم وای وتوه‌.

ده‌شڵێت:" ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی هەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەدا، بۆ ئەوەی چیتر ناوچەکەمان نەبێت بە قوربانی ململانێ ناوچەییەکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان ".


PM:09:44:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت