بەم نزیکانە فیلمی ئالودە دەست بەنمایشكردن دەکات

‌هونەرمەندی کورد شوان عەتوف

وێستگەنیوزـ شكارحەمەنوری

بڕیاره‌ بەم نزیکانە نمایشكردنی فیلمی ئالوده‌ ده‌ست پێبكات كه‌ شوان عه‌توف رۆڵی سه‌ره‌كی تیا ده‌گێڕێت، له‌و باره‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڵێت، ناوەرۆکی فیلمەكە لە "ژانری خۆشەویستی و تاوانە".


شوان عه‌توف، به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: كارەكانی فیلمی ئالودە نزیكی یەك ساڵی خایاندوە و تەواوی وێنەگرتنی لە سلێمانی تۆماركراوە كە لە بەرهەمهێنانی دەزگای میدیایی كوردسات و كۆمپانیای گڵۆپە.

ئەكتەرەكانی فیلمەكە لە رۆڵی سه‌ره‌كی شوان عەتوف و هونەرمەندان بەیان عوسمان و پێشڕەو حسێن و چەند ئەكتەرێكی ترە و سیروان محەمەد سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ كردووە.

بڕیارە كاتژمێر 8:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2023، ترەیلەری فیلمی سینەمایی کوردی (ئالودە) نمایش بكرێت. لە ماوەیەكی نزیكیشدا بڕیاره‌ فیلمه‌كه‌ لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كورستان و تەواوی عیراق نمایشده‌كرێت و دواتر دەبرێتە وڵاتانی ئەوروپا و لە فێستیڤاڵە جیهانیەكان بەشداری پێدەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە شوان عەتوف، تەواوی كارەكانی فیلمی خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا تەواو كردەوە و لە سەرەتای ساڵی 2024 نمایشدەكرێت.

لە كۆتایدا شوان عەتوف ئاشكرایكرد، كە ئامادەكاریی دەكات بۆ فیلمێكی گەوەرەتر و درامایەكی تر كە لە ئاست چاوەڕوانی كوردا بێت.

شوان عه‌توف یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانی كوردستان و به‌شداری له‌ ده‌یان كاری هونه‌ری و فیلم و كورته‌ فیلم و شانۆگه‌ریدا كردووه‌ به‌لێهاتوویی خۆی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ستهێناوه‌.


PM:12:58:18/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 3696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو