وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: هیچ حاڵەتێکی مردن بە كۆلێرا تۆمارنەکراوە


وێستگه‌نیوزـ

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند، ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لەناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 30 کەس، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن بەو نەخۆشییەوە تۆمارنەکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تا ئەمڕۆ 30 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، "بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆلێرامان تۆمارنەکردووە".

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.


AM:11:31:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت