كه‌شناسێك واده‌ی یه‌كه‌م بارانی وه‌رزی پایزی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد واده‌ی یه‌كه‌م بارانبارینی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵی له هه‌رێم راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه "پله‌كانی گه‌رما ئه‌م ماوه‌یه زیاتر جێگیر ده‌بێت، به‌ڵام له كۆتایی ھه‌فته‌وه تا كۆتایی مانگ كه‌مێك كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێته‌وه".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی جووڵه‌ی به‌رده‌وامی بارسته ھه‌وای گه‌رم و شێداره له ده‌ریای عه‌ره‌بییه‌وه".
ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌گه‌ر ھه‌یه له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو به‌دیارینه‌كراوی، یه‌كه‌م بارانبارینی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ناوچه‌كانمان بگرێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه جووڵه به‌و بارسته ھه‌وا گه‌رم و شێداره ده‌كات".
پێشتر ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ڕایگه‌یاندبوو كه به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كان، پێشبینی ده‌كرێ پاییز و زستانی ئه‌مساڵ پڕ له باران و به‌فر بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باران به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ده‌بارێت و مه‌ترسی وشكه‌ساڵی نابێت.
PM:11:22:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 14300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت