داواكاری گشتیی ئه‌مریكا: ده‌می تره‌مپ دابخه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

داواكاری گشتیی ئه‌مریكا داوا ده‌كات مافی بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا بسه‌ندرێته‌وه‌.

جاك سمیس، داواكاری گشتیی ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵیی واشنتن داوای له‌ تانیا چاتكن، دادوه‌ری وڵاته‌كه‌ی كرد چیتر رێگه‌ به‌ دۆناڵ تره‌مپ نه‌درێت ره‌خنه‌ له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی داد و دادوه‌ره‌كان و دانیشتوانی واشنتن نه‌گرێت. 

سمیس پێی وایه‌ كه‌ باشتره‌ پێش دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بۆ دادگایی كردنی تره‌مپ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یاریكردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020، سه‌رۆكی پێشوو "ده‌مكوت" بكرێت تا قسه‌كانی كار له‌ بیرورای ده‌سته‌ی سوێندخۆران نه‌كات كه‌ له‌ خه‌ڵكی ناوخۆیی واشنتن پێكهاتون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تره‌مپ له‌ سه‌كۆی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تروس" نوسیویه‌تی: "ده‌ستمكردوه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن تا ببمه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك، به‌ڵام ناهێڵن وته‌كانم بڵاوبكه‌مه‌وه‌و قسه‌ بكه‌م".


PM:05:21:16/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت