به‌م زووانه فیلمی 1988 نمايش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز، شكار حه‌مه‌نوری-
فیلمی 1988 كه به گشتی باس له سه‌رده‌می ڕووداوه‌كانی جه‌نگی عیراق ئێران و به تایبه‌ت ڕووداوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كیمابارانكردنی ده‌كات به‌م زووانه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق ده‌ست به نمابشكردنی ده‌كرێت .
ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه و كاتی په‌خشكردنی، هێژوان زه‌ندی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز ده‌داته‌وه و به‌شێكی زۆری زانیاریه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه سیناریۆكانی فره هێڵه و تێیدا چه‌ندین ڕووداوی ساڵی 1988 باسدهكات، له‌وانه جه‌نگی عێراق ئێران و كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هید و برینداربونی زیاتر له 5 هه‌زار هاوڵاتی بێ‌تاوان".
نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه "زیاتر له 6 مانگه خه‌ریكی ئاماده‌كاری فیلمه‌كه بوون و ته‌واوی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش له هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری تۆماركراوه و 45 ڕۆژ كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "فیلمه‌كه له 2 ستافی ته‌كنیكی و هونه‌ری پێكهاتوه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن پڕ ئه‌زموون و ساڵانێكه له كاری فیلمسازیدا كارده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی كاتی په‌خشكردنی فیلمه‌كه، هێژوان زه‌ندی ده‌ڵێت: "به‌م زووانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ست به نمابشكردنی ده‌كرێت و دواتریش ده‌برێته وڵاتانی ئه‌وروپا و له ڤیستیڤاڵه جیهانیه‌كاندا به‌شداری پێده‌كرێت".
PM:12:53:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت