نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دابه‌زی بۆ خوار 94 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 93 دۆلار و 93 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 94 دۆلار و 31 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 90 دۆلار و 77 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 90 دۆلار و 81 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ هه‌زار و 923 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به هه‌زار و 919 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:22:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت