"فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا ده‌ركراوه"
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند كه "له‌مانگی ئابی رابردوودا 42 بڕیاری ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌ركراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلولی 2023، فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه له‌مانگی ئابی رابردوودا 42 بڕیاری ده‌ستگیركردن و بانگهێشتی دادگا ده‌رچووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 38 یان له‌به‌رپرسانی باڵان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه پێنجیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و 37یان فه‌رمانی بانگهێشت بۆ به‌رده‌م دادگا بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له نێو ئه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانیان بۆ ده‌رچووه، دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێستا، سێ وه‌زیری پێشوو و وه‌زیرێكی پێشوتری حكومه‌ت و بریكاری وه‌زاره‌تێكی ئێستا، له‌گه‌ڵ دوو پارێزگاری پێشووتر هه‌ن.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه، هه‌شت به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئێستا و 14 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوو، له‌گه‌ڵ چوار به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتر، له‌نێو لیسته‌كه‌دان سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی پێشووی پارێزگاكان.
PM:11:05:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 12260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت