له‌نده‌ن له ساڵیادی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی، سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز-
له ساڵیادی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی خانمه چالاكوانی كورد، وڵاتی به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلولی 2023، حكومه‌تی به‌ریتانیا له سه‌روبه‌ندی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی، رایگه‌یاند سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، له‌وانه وه‌زیری رۆشنبیری و سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران.
به گوێره‌ی ئاژانسه فه‌ره‌نسییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "سزاكان بڕیار به‌ده‌سته گه‌وره‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه كه به‌رپرسن له دانان و جێبه‌جێكردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ له ئێران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سزاكان به‌سه‌ر وه‌زیری رۆشنبیری و ئیرشاد و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران و وته‌بێژی پۆلیسدا سه‌پێندراون".
جه‌یمس كلیفرلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی: "ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر به‌رپرسانی یاسا سه‌ركوتكه‌ره‌كان له ئێران‌دا سه‌پێندراون، په‌یامێكی روونه كه به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی ژنانی ئێران و ئاشكراكردنی ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌ی دژیان ئه‌نجام ده‌درێت".
له 16 ئه‌یلولی 2022، كچه گه‌نجه كورده‌كه‌ی ئێران ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی به بیانووی پابه‌ندنه‌بوونی به یاسا تونده‌كانی جلپۆشینهوه، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاق له تاران ده‌ستگیر كرا، دوای ئه‌و سێ رۆژه گیانی له‌ده‌ست دا.
گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ناڕه‌زایه‌تی دژه حكومه‌تی لێكهوتهوه و گۆڕا بۆ گه‌وره‌ترین رووداو كه دژایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له ساڵانی ڕابردوودا نیشاندا.
PM:08:51:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت