زێلێنسكی ده‌چێته كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌ردانی كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی كه نه‌یانویست ناویان بڵاوبكرێته‌وه، رایانگه‌یاند كه پاش به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌ردانی كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات.
بڕیاریشه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو زێلێنسكی، له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆشكی سپی كۆببێته‌وه.
له ئێستادا له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا هاوكاریی زیاده به‌بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ ئۆكرانیا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و بووه‌ته بابه‌تی مشت‌ومڕ. هه‌ندێك له كۆماریخوازه‌كانی ناو كۆنگرێس به‌پێویستی ده‌زانن كۆتایی بهێندرێت به هاوكارییه‌كانی ئۆكرانیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له بوودجه‌ی فیدراڵیدا بكرێت.
له كانوونی یه‌كه‌می 2022دا، زێلێنسكی سه‌ردانی واشنتۆنی كرد و له كۆنگرێس وتاری پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێن به‌خشیش نیین، به‌ڵكو وه‌به‌رهێنانه له ئاسایشی جیهانیی و دیموكراسییدا.
PM:06:06:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت