له‌سه‌ر سووتاندنی باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا، 18 ئه‌فسه‌ر سزا ده‌درێن
وێستگه نیوز-
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی حه‌وتدا له كاتی ناڕه‌زاییه‌كان له دژی سووتانی قورئانی پیرۆز، له ستۆكهۆڵم ڕێگرییان له سووتاندنی باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا نه‌كرد، دادگایه‌كی عێراق سزای زیندانیكردنی بۆ 18 ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌ركرد
به‌گوێره‌ی كۆپییه‌كی ئه‌و سزایه‌ی كه ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز كه‌وتووه و له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه دادگای به‌غدا سزاكانی له 18 مانگه‌وه بۆ سێ ساڵ بۆ ئه‌و پۆلیسانه ده‌ركرد.
له بهڵگهنامهكدا هاتووه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی" كه خۆیان به دوورگرتووه له ئه‌ركه‌كانیان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی سوید و هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌داوه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید و ئاگریان تێبه‌رداوه"، سزا دراون.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌توانرێت تانه له بڕیاره‌كان و سزاكان بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی سزای زیندانیكردنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه نیشانی ده‌دات كه حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به لێپرسینه‌وه له خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كان.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر سووتاندنی قورئان له ستۆكهۆڵم، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا و ئاگریان له باڵیۆزخانه‌كه به‌ردا.
ئه‌م ڕووداوانه‌ش دوای ئه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا كه كۆچبه‌رێكی عێراقی له سوید له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێكی ستۆكهۆڵم قورئانی سوتاند، له كاتێكدا داوای مۆڵه‌تی سوتاندنی قورئانی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق كردبوو و مۆڵه‌تی له پۆلیسی سوید وه‌رگرتبوو.
ڕووداوه‌كه توڕه‌یی موسڵمانانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به دوای خۆیدا هێنا و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له عێراق و ناكۆكیی دیپلۆماسی له نێوان به‌غدا و ستۆكهۆڵم لێكهوتهوه، كه وه‌های كرد باڵیۆزی سوید له به‌غدا ده‌ربكات و نوێنه‌ره‌كه‌ی له ستۆكهۆڵم بانگهێشت بكاته‌وه.
PM:07:28:14/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت