زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له ئه‌نبار ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر منداڵه‌كان
وێستگه نیوز-
تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی حیكمه‌ت ره‌جه‌ب ئه‌لعانی، مامۆستای قورئانی پیرۆز له ئه‌نبار، له شه‌قامی عێراقی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قسه و باسی زۆری له‌باره‌وه ده‌كرێت. دوێنێ چوار شه‌ممه 13-9-2023، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی، سه‌باره‌ت به روداوی لاقه‌كردنی منداڵه‌كان، زانیاری و ورده‌كاری زیاتریان ئاشكرا كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك قسه‌ی بۆ سۆمه‌رییه نیوز كردووه و ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی به‌شداری خولی فێربوونی قورئانی كردووه، خوله‌كه له لایه‌ن حیكمه‌ت ره‌جه‌ب ئه‌لعانی كراوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌ی بردووه. كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له ئه‌نجامی لاقه‌كردنی له‌لایه‌ن تاوانبار حیكمه‌ت ره‌جه‌ب-ه‌وه، دووچاری خوێنبه‌ربوون بووه. دایكی سه‌ره‌تا دۆخه‌كه‌ی به‌لاوه سه‌یر بووه، پاشان منداڵه لاقه‌كراوه‌كه مه‌سه‌له‌كه‌ی به وردی بۆ دایكی باسكردووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "دایكی منداڵه‌كه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی سكاڵا، رۆشتووه بۆ لای لایه‌نی ئه‌منی. لایه‌نی ئه‌منی پێی وتووه بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵا، ده‌بێت بڕۆیت بۆ دادگا. دایكه‌كه به هۆی ناوزڕاندنی له كۆمه‌ڵگا، رازی نه‌بووه بڕوات بۆ دادگا. ئه‌گه‌رچی لایه‌نی ئه‌منی هه‌وڵیانداوه دایكه‌كه رازی بكه‌ن له دادگا سكاڵای خۆی تۆمار بكات، تاكو تۆمه‌تبار سزای خۆی وه‌ربگرێت. چونكه لایه‌نی ئه‌منی ناتوانێت بێ بڕیاری دادگا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر بكات".
سه‌رچاوه‌كه له‌سه‌ر زانیارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كه په‌یوه‌ندی به باوكی منداڵه‌كه‌وه ده‌كه‌ن- باوك و دایكی منداڵه‌كه جیابوونه‌ته‌وه- پێی ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌ت دووچاری لاقه‌كردن بووه. دوای ئه‌وه باوكه‌كه به پشت به‌ستن به قسه‌ی منداڵه‌كه‌ی كه ددانی ناوه به‌وه‌ی حیكمه‌ت ره‌جه‌ب لاقه‌ی كردووه، له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كات. پاشان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی رابردوو، تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، دادگا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر تاوانبار ده‌ركرد".
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیكمه‌ت ره‌جه‌ب سه‌ر به یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه‌كانی عێراقه، بۆیه ئه‌و حیزبه هه‌وڵ ده‌دات له زیندان بیهێنێته ده‌ره‌وه و له میانه‌ی واسته‌ی سیاسییه‌وه، بڕیاره‌كانی دادگا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ "هه‌واڵه‌كان پشتڕراست نه‌كراونه‌ته‌وه" كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕووداوی ده‌ستدرێژی سێكسی، له‌وانه‌یه "ده‌یان منداڵ"ی گرتبێته‌وه كه له خولی ده‌رخكردنی قورئاندا روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، خوله‌كانیش له‌لایه‌ن حیكمه‌ت ره‌جه‌ب و له مزگه‌وتی "حی المعلمین" به‌ڕێوه‌چووه. به‌ڵام خێزان و دایك و باوكی منداڵه‌كان، له‌به‌ر هۆكاری عه‌شایری و كۆمه‌ڵگه‌یی، نایانه‌وێت له دادگاكان سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
تا حاڵی حازر، وه‌قفی سونی كه به‌رپرسه له مزگه‌وته‌كه و كارمه‌نده‌كانی و پیاوانی ئاینی، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی بواری یاسا و یوتوبه‌ره‌كانی سۆشیال میدیا، داوا ده‌كه‌ن سزاكانی تایبه‌ت به تاوانی لاقه‌كردنی منداڵ، توندتر بكرێت.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو 12 ئه‌یلولی 2023، دادگای تاوانه‌كانی ئه‌نبار، به تاوانی لاقه‌كردنی منداڵ له كاتی خولی ده‌رخكردنی قورئاندا، دوو بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ تاوانبار حیكمه‌ت ره‌جه‌ب ده‌ركرد، تاوانبار بانگده‌ر و فه‌رمانبه‌ری وه‌قفی سونییه له مزگه‌وتی حی المعلمین له رومادی.
PM:04:52:14/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت