روسیا... فڕۆكه‌یه‌كی پڕ له سه‌رنشین به‌ناچاری له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نیشته‌وه
وێستگه نیوز-
میدیاكانی روسیا بڵاویان كرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌ك به نزیكه‌ی 170 نه‌فه‌ره‌وه به ناچاری له كێڵگه‌یه‌كی گه‌نمدا له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نیشته‌وه.
كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێرباس A320 كه به 159 سه‌رنشینه‌وه و به له گه‌شتێكدا بووه له‌نێوان سوچی و ئومسك نه‌یتوانیوه له ئومسك بنیشێته‌وه بۆیه تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه داوایان كردووه له فڕۆكه‌خانه‌ی نوفوسیبیرسك بنیشێته‌وه.
روسیا ئه‌لیه‌وم ده‌ڵێت: "له كاتی نیشتنه‌وه‌دا تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كێشه‌یه‌ك له سیستمی هایدرۆلیكی فڕۆكه‌كه‌دا هه‌یه بۆیه نه‌نیشتووه‌ته‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ناتوانن له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بنیشنه‌وه و به ناچاری روویان كردووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نوفوسیبیرسك چونكه رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی درێژتره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له كاتی فڕین‌دا فڕۆكه‌وانه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه فڕۆكه‌كه هێنده سووته‌مه‌نی تێدا نییه تا بیانگهیهنهته نوفوسیبیرسك بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن له كێڵگه‌یه‌كی گه‌نم له دووری نزیكه‌ی 180 كیلۆمه‌تر له نوفوسیبیرسك بنیشنه‌وه".
دواتر فڕۆكه‌وانه‌كان به ناچاری فڕۆكه‌كه‌یان له‌و كێڵگه‌ی گه‌نمه نیشانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رنشینێك زیانی پێبگات.
PM:03:59:12/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت