ئەمڕۆ سێشەمە فیلمی (رێگاکە هەرگیز کۆتایی نایەت) کە فیلمێکی دۆکیومێنتاری جیهانیە بە ئامادەبونی بەشێک لە ستافی بەرهەمهێن لە سینەما سالم له سلێمانی نمایش دەکرێت.
فیلمی (رێگاکە هەرگیز کۆتایی نایەت)، فیلمێکی دۆکیومێنتاریە و کاری دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەری لوبنانی مایکڵ مۆونێسەوە بووەو لە ڕابردودا بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانیدا کردووە، بریاریشو ئەمڕۆ12/9/2023 کاتژمێر 3:30 خولهك لە سینەما سالم نمایش بکرێت.
ڕەخنەگران دەربارەی كارەكە دەڵێن: "فیلمێكە جارێكی تر دەمانخاتەوە بەردەم پێداچونەوەیەكی ئەخلاقیی قوڵ بە ڕوانینماندا دەربارەی وڵاتە زلهێزەكان و مامەڵەیان لەگەڵ وڵاتە لاوازەكاندا".
ئەم فیلمە دۆکیومێنتارییە بە سودبینین لە ڤیدیۆی تۆمارکراوی کاتی جەنگ و گێڕانەوەی دۆخی زیندووی ئەو کەسانەی کە بەشدار و قوربانیب وون دروستكراوە، هاوکات باس لە دوای شەڕی وڵاتەکان و حکومەتەکان و ژیان و بیرکردنەوەی خەڵک و مامەڵەیان لەگەڵ یەکتری و خودی ژیان دهكات، بە دیاریکراویش چیرۆکەکە لەبارەی ئەفغانستان و تونس و جەزائیر و لوبنان و عێراقە.
فیلمی (رێگاکە هەرگیز کۆتایی نایەت) فیلمێكی خەمناكە دەربارەی جەنگ و ئاوارەیی و لەدەستدان و لهباربردنی خەونەكان و ههروهها دەربارەی كۆڵۆنیالیزم.
ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵە پلە یەکەکانی دنیا نمایش کراوە لەوانە: فێستیڤاڵی کان لە ساڵی 2023، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لەندەن، لە فێستیڤاڵی لۆس ئەنجلس بۆ فیلمی ئاسیاوی، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵیتی بێنێلەکس، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ئەمستردام، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ئاشتی لە قوبروس و چەندین فێستیڤاڵی دیكه.
PM:12:00:12/09/2023
ئهم بابهته 2196
جار خوێنراوهتهوه