ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی مەغریب دوو هەزار کەسی تێپەڕاند

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگەنیوزـ

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی هەرێمەکانی ئەلحۆز و مەراکیشەوە، گەیشتووەتە دووهەزار و 12 کەس، کە لەو ژمارەیەک زیاتر لە هەزار و 400 کەسیان لە هەرێمی ئەلحۆز بوون.


وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویشیکردەوە، جگە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بریندارانیش دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە باری تەندروستی بەشێکیان خراپە. سوپا و هێزە ئەمنییەکانیش رەوانەی ناوچەی زیانمەندەکان کراون بۆ بەهانەوەچوونی لێقەوماوان.

هەڵمەتی تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە وێرانەکاندان بەردەوامە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی شەممە 9ی ئه‌یلولی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر چەند ناوچەیەکی وڵاتی مەغریبی هەژاند.


AM:09:52:10/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت