زانا هۆڵه‌ندییه‌كه هۆشداریی له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب دابوو
وێستگه نیوز-
له‌گه‌ڵ روودانی هه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیهان، ناوی فرانك هۆگه‌ربیتس، زانای جیۆفییای هۆڵه‌ندی دیچتهوه به‌ر باس، ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی مه‌غریب ناوی فرانك هێنرا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هۆشداریی دابوو.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، زانا هۆڵه‌ندییه‌كه له سه‌كۆی ئێكس هۆشداریی له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دابوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاوتهریببونی دوو هه‌سارۆچكه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ساره‌ی عه‌تارد و زوهره، هه‌روه‌ها هاوتهریببونی دوانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ساره‌ی موشته‌ری و ئۆرانۆس، له‌وه‌شه‌وه زاناكه پێشبینیی رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی كردبوو كه گوڕه‌كه‌ی له‌نێوان 5 بۆ 7 پله‌دا بێت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش هۆگه‌ربیتس هۆشداریی دابوو له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه پله‌كه‌ی له‌وانه‌یه بگاته 8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاوشانبونی زه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ههارهی مه‌ریخ و نیپتۆن.
هۆگه‌ربیتس ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه‌یه كه پێشبنیی روودانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی توركیای كردبوو كه له 6ی شوباتی ئه‌مساڵد روویدا و به‌هۆیه‌وه 50 هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له وڵاتی مه‌غریبی دا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب رایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زیاتر به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه 800ی تێپه‌ڕاند و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن کە 1036 کەس گیانیان لەدەستداوە.
PM:04:59:09/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت