ئاماری گیانله‌ده‌ستدان لە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب 800ی‌ تێپه‌ڕاند


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ به‌جۆرێك ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ 800ی‌ تێپه‌ڕاند.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ وڵاتی‌ مه‌غریبی دا و سه‌ره‌تا راگه‌یه‌ندرا كه‌ نزیكه‌ی‌ 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب نوێترین ئاماری‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستان له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ 820 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌ و زیاتر له‌ 670 كه‌سیش بریندارن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب رایگه‌یاند، کە ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حه‌وز و مه‌راكیش و ورزازات و ئه‌زیلا و شیشاوه‌ و تارودانتن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی بومه‌له‌رزكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خانو و باڵه‌خانه‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌وزی مه‌غریب روخاون و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ش له‌ ترسی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵكردوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، زیان به‌ چه‌ندین ناوچه‌ گه‌یشتوون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌وانه‌دان كه‌ هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوودان.


PM:01:27:09/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت