له‌كاتی گۆرانی وتندا پانتۆڵه‌كه‌ی دڕا


وێستگه‌ نیوزـ

ئیگی ئه‌زالیا، كچه‌ راپه‌ر و گۆرانیبێژی ئوسترالی به‌ گۆرانی وتن به‌شداریی له‌ چالاكییه‌كدا له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له‌به‌ر چاوی ئاماده‌بوان دڕا، ئاهه‌نگ و گۆرانییه‌كه‌ی راگیراوه‌.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتی گۆرانی وتنه‌كه‌ی ئه‌زالیا-یه‌، خانمه‌كه‌ ویستی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه‌ دابنیشێت و جوڵه‌ی جیاواز بۆ ئاماده‌بوان بكات، به‌ڵام له‌پڕ پانتۆڵه‌كه‌ی له‌ رانییه‌وه‌ دڕا و ئه‌ویش خێرا هه‌ستی به‌ دۆخه‌كه‌ كرد.

ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌ی ویستی پانتۆڵێكی نوێ بۆ گۆرانیبێژه‌كه‌ بهێنێت، به‌ڵام به‌وخۆیه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ راگیرا و ئه‌زالیا و تیمه‌كه‌ی ته‌خته‌ی شانۆیان جێهێشت.




PM:11:23:26/08/2023








ئه‌م بابه‌ته 22448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو