ماچه‌كه‌ی مۆندیالی كچان هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
له یاریی كۆتایی جامی جیهانیی خانمان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی برده‌وه‌و جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتیش، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا توند باوه‌شی به كچه یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا كرد و ماچێكی ده‌می كرد.
ئه‌و ماچه هه‌رایه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و وای كرد لویس رۆبیالیس، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای لێبوردن بكات، به‌ڵام 56 كچه یاریزانی ئیسپانی و سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژاردنی خانمانی ئه‌و وڵاته به جێنیفه‌ر هێرمۆسۆ، ئه‌و كچه‌ی كه ماچی كرا، ده‌ڵێن: داوای لێبوردن ناخوات و ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌تیكرده‌وه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت و وتی: ماچه‌كه هه‌ر له‌خۆوه بووه‌و له هه‌ردوولاوه بووه و به ره‌زامه‌ندیی یه‌كتر بووه، كچه یاریزانه‌كه‌ش وتویه‌تی: من رازی نه‌بووم ماچم بكات.
ده‌ستگرتنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا به كورسییه‌كه‌یه‌وه، وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی مه‌دریدی توڕه كردوه‌و ده‌ڵێن ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رپرسه‌كه قبوڵ ناكرێت و بێرێزی و گێچه‌ڵكردنه به خانمان.
AM:12:00:26/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 5212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت