تیمساحێك یاریزانێكی تۆپی پێی كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

خیسۆس لۆپێز ئۆرتێز، ناسراو به‌ "چوچو" یاریزانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ریۆكانا له‌ خولی كۆسته‌ریكا له‌وكاته‌دا كه‌ له‌ روباری كروز مه‌له‌ی ده‌كرد، تیمساحێك په‌لاماری دا و كوشتی.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ "چوچو"ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌ مردوویی به‌ كه‌ڵبه‌ی تمیساحه‌كه‌وه‌یه‌ و به‌ناو ئاوی رووباره‌كه‌دا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرئاوای كۆرسته‌ریكا، رایده‌كێشێت.

به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌، یاریزانه‌كه‌ بۆ راهێنان و جوڵه‌ی له‌ش چووه‌ته‌ روباره‌كه‌ و بڕیاریداوه‌ مه‌له‌ بكات، بۆیه‌ له‌سه‌ر پردێكه‌وه‌ خۆڵ هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و پۆلیسیش ده‌ڵێت نازانرێت تیمساحه‌كه‌ كوشتویه‌تی یان به‌هۆی خۆهه‌ڵدانه‌كه‌وه‌ خنكاوه‌.

ئه‌وه‌ی بینراوه‌ ته‌رمی "چوچو" به‌ كه‌ڵبه‌كانی تیمساحه‌كه‌وه‌ بووه‌و هه‌رچۆنێك بێت پۆلیسه‌كان ته‌رمه‌كه‌یان له‌ تمیساحه‌كه‌ وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌و دواتر ته‌قه‌كه‌یان له‌ تیمساحه‌كه‌ كردوه‌و مرداریان كردوه‌ته‌وه‌. 


AM:10:17:09/08/2023


ئه‌م بابه‌ته 6700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو