ئه‌سته‌نبوڵ..به‌هۆی ده‌نگی به‌رزی مۆسیقاوه كه‌سێك كوژرا
وێستگه نیوز-
هه‌رچه‌نده له شاری ئه‌سته‌نبوڵ؛ كه دووه‌م گه‌وره شاری وڵاته‌كه‌یه و یه‌كه‌م شوێنی گه‌شتیارییه بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن، له كاتی پشوی كۆتایی هه‌فته، ده‌نگی به‌رزی مۆسیقا، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گۆنگۆرن ڕوویدا كه ده‌كه‌وێته ناو ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو. چونكه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، به‌رزی ده‌نگی مۆسیقا، بووه هۆی كوشتنی توركێك به چه‌قۆ.
له ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وتووه پیاوێكی توركی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له ناوچه‌ی گۆنگۆرنی ئه‌سته‌نبوڵ، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، كاتێك به تۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕۆشتووه و گوێی له مۆسیقا گرتووه و ده‌نگی مۆسیقاكه به‌رز بووه، شۆفێری ماتۆڕێك كه له پشتییه‌وه بووه، ڕایده‌گرێت و داوای لێ ده‌كات ده‌نگی به‌رزی مۆسیقاكه نزم بكاته‌وه. به‌ڵام شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌نگی مۆسیقاكه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه بووه‌ته هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له نێوانیان، شه‌ڕه‌كه به‌وه كۆتایی هاتووه شۆفێری ماتۆڕه‌كه به چه‌قۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه قوربانییه‌كه له نزیك ئۆتۆمبێله ڕه‌نگ سپییه‌كه‌یه‌وه، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتووه و ڕێبوارانی ئه‌و ناوه، به هانایه‌وه دێن و هه‌وڵی ڕزگاركردنی ده‌ده‌ن. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شۆفێری ماتۆڕێكه‌وه دراوه‌ته به‌ر چه‌قۆ. وه‌لێ هه‌رچه‌ند قوربانییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه، به‌ڵام دواتر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت" ده‌ستی كه‌وتووه، پۆلیس تا ئێستا نه‌یتوانیوه شۆفێری ماتۆڕه‌كه ده‌ستگیر بكات و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه ناسنامه‌كه‌شی بزانێت... به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، قوربانییه‌كه ناوی سینان تشالیشكانیل-ه، ساڵی 1985 له‌دایكبووه و هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵه و شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه و شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه. قوربانییه‌كه له كاتی دروستبوونی شه‌ڕه‌كه‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه. میدیاكان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه تا ئێستا نازانرێت، ئایا بكوژ و قوربانی، پێشتر یه‌كتریان ناسیوه؟ به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه، ڕایگه‌یاندووه بكوژه‌كه‌ی نه‌ناسیوه.
ئه‌سته‌نبوڵ جار جاره ڕووداوی له‌م جۆره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له پشووی كۆتایی هه‌فته كه تێیدا قه‌ره‌باڵغی و مانه‌وه بۆ كاتێكی درەنگی شه‌و به‌رده‌وامه.
PM:03:11:08/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت