به‌رهه‌مێكی نوێی شێرزاد حه‌سه‌ن بڵاوده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-
له‌ پای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می نووسه‌ر له‌لایه‌ن  خوێنه‌ران و میدیا و ڕه‌خنه‌گرانی دنیای ئه‌ڵمانی زمان پێشوازییه‌كی گه‌رم و باشی لێكراو چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ بۆ "شێرزاد حه‌سه‌ن"ی نووسه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا و سویسرا و نه‌مسا سازكران، ده‌زگای كلینگنبێرگی "نه‌مسا"وی بڕیاریدا كه‌ به‌رهه‌مێكی نوێی نووسه‌ر شێرزاد حه‌سه‌ن به‌ زمانی ئه‌ڵمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.


له‌ یادی سه‌د 100/  ساڵه‌ی په‌یاننامه‌ی 'لۆزان'، چیرۆكێكی هونه‌ریی له‌ژێر ناوونیشانی "لۆزان"  له‌ ده‌زگای "كلینگنبێرگی" 'نه‌مساو'ی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

چیرۆكه‌كه‌ له‌ وه‌رگێڕانی 'ڕاوێژ سه‌لیم' و 'شاعیر و چیرۆكنووس 'ره‌فاییل ئوه‌ڤایده‌ر'ه‌.  ئه‌م به‌رهه‌مه‌ چه‌ند وتارێك و چاوپێكه‌وتنیش له‌ خۆده‌گرێت.

به‌رگ: تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ند "سامان ئه‌حمه‌د كه‌ریم دارتاش"ه‌.

هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ ده‌تواندرێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كتێبخانه‌كانی نێو 'ئه‌ڵمانیا و سویسرا و نه‌مسا'وه‌ یان به‌ ئۆنلاین و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ داوابكرێت.


Kurmandschi:
Birêzan û birêz,

Em bi kêfxweşî radigihînin ku çîroka nivîskarê Kurd Şêrzad Hassan, bi navê »Lausanne« dê di 24’ê Tîrmeh 2023‘an de tê weşandin.


بۆ زانیاری‌ زیاتر سه‌ردانی‌ په‌یجی‌ ده‌زگای كلینگنبێرگی نه‌مسایی بكه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك:

https://www.facebook.com/Klingenbergverlag

 ئه‌مه‌ش پێگه‌ی‌ ده‌زگاكه‌یه‌ له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت:

https://www.klingenbergverlag.at/shop/sherzad-hassan-lausanne/





PM:08:18:13/07/2023








ئه‌م بابه‌ته 6940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو