بایدن سه‌ری لێ تێكچوه‌وه: ئۆکرانیای لێ بووه به عێراق
وێستگه نیوزـ
جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ته‌مه‌ن80 ساڵ، ماوه‌یه‌ك دوای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توشی چه‌ندین رووداوی كه‌وتن و سه‌رلێتێكچون بووه و به‌مدواییه‌ش هه‌ڵه‌ی زۆر له لێدوانه‌كانی ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش به‌نیازبوو باسی ئۆكرانیا بكات كه‌چی عێراقی به زماندا هات.
لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا جۆ بایدن وتی، "ڤلادیمێر پوتن جەنگی عێراق دەدۆڕێنێت"، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: سەختە بزانرێت تا چەند پوتن لاوازبووە، بەڵام ئاشکرایە جەنگی عێراق دەدۆڕێنێت، لە خاکی خۆشی جەنگ دەدۆڕێنێت".
"روسیا لەلایەن جیهانیشەوە گۆشەگیر کراوە، تەنیا لەلایەن ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاوە گۆشەگیر نەکراوە، بەڵکو لەلایەن 40 وڵاتەوە، بۆ نموونە وەک ژاپۆن گۆشەگیر کراوە". بایدن ئه‌مانه‌شی وت.
جۆ بایدن دوای هەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2024دا تەمەنی دەبێتە 82 ساڵ و به‌نیازیشه خۆی بۆ ولایه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكاته‌وه، دۆناڵد تڕەمپ-ی ته‌مه‌ن 76 ساڵ و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ئەمریکاش به‌نیازن بچنه‌وه كێبڕكێكه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه بایدن سه‌ری لێ تێكده‌چێت و پێشتریش له‌بری ئه‌وه‌ی باسی كشانه‌وه‌ی روسیا له شاری خیرسۆن بكات، ناوی شاری فه‌لوجه‌ی هێنا كه ئه‌ویش له عێراقه، له وتارێكی دیكه‌شدا له‌سه‌ر دیارده‌ی چه‌ك، بایدن له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا هه‌ر له‌خۆیه‌وه وتی: "خوا شاژن بپارێزێت" و كه‌س نه‌یزانی ئەو شاژنە کێیە کە بایدن باسی دەکات.
PM:10:33:28/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت