بۆ دۆزینه‌وه‌ی پشیله‌كه‌ی هاته‌ كوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

خێزانێكی‌ ئه‌مریكی‌، به‌ هه‌زاران كیلۆمه‌تری‌ ڕێگایان بڕیوه‌ تا پیشله‌ ڕه‌نگ قاوه‌یی و چاو شینەکەیان له‌ هه‌ولێر ونبووه‌ بیدۆزنه‌وه‌، پشیله‌كه‌ پاسپۆرتی‌ ئه‌مریكی‌ هه‌یه‌ و ناوی‌ كیلۆپاترایه‌، به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی‌ تكا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك لایه‌تی‌ بۆی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، چونكه‌ پشیله‌كه‌یان به‌شێكه‌ له‌ خێزانه‌كه‌یان و هه‌ركه‌س بۆی بدۆزێته‌وه‌ خه‌ڵاتی ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی كوردستان24، پشیله‌كه‌ هه‌ڵگری‌ پاسپۆرتی‌ ئه‌مریكییه‌، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ به‌ سه‌ردانێك بۆ كوردستان هێناویانه‌ و دواتر كه‌ گه‌شتیان كردووه‌، له‌ ماڵێك دایانناوه‌ تا ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌یبه‌نه‌وه‌. 

هاڵی‌ كچه‌ تاقانه‌ی خێزانه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌یه‌ و له‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆ پیشله‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ باوكی‌ جارێكی‌ دیكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌، هاتونه‌ته‌ سلێمانی‌ و كووچه‌ به ‌كووچه‌ ده‌گه‌ڕێن، كونسوڵخانه‌ و ڕێكخراوه‌كانی‌ ئاژه‌ڵان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌.

" من له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، تا پیشیله‌كه‌م بدۆزمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌شێكه‌ له‌ خێزانی‌ ئێمه‌، زۆرم خۆش ده‌وێت، چوومه‌ گوندی‌ كۆری‌ نه‌مدزۆییه‌وه‌، ناچار هاتوومه‌ته‌ سلێمانی‌، بۆ ئێمه‌ سه‌خته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێره‌ نین، بۆیه‌ ناتوانین شه‌و و رۆژ به‌دوایدا بگه‌ڕێین." هاڵی واده‌ڵێت.

هاڵی بۆ چركه‌یه‌كیش ناوه‌ستێ و ئۆقره‌ی‌ لێ بڕاوه‌ تا پشیله‌كه‌ی بیدۆزێته‌وه‌. دوكانه‌كانی‌ كڕین و فرۆشتن ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پشیله‌كه‌یان هێنا ئاگاداری‌ بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیباته‌وه‌، چونكه‌ زۆری خۆش ده‌وێت. 

كچه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك پیشله‌كه‌ی‌ لایه‌ تكا ده‌كات بۆی‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ئه‌ویش خه‌ڵاتی‌ ده‌كات و بڕیاریشی داوه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ پیشیله‌كه‌ نه‌دۆزێته‌وه‌، نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.



PM:10:24:26/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 7584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو