شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ده‌قی مادده‌ی 14 ده‌ستكاری كرابوو، بۆیه نه‌مانهێشت تێپه‌ڕێت
وێستگه نیوز-
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی، رایگه‌یاند كه ده‌قی مادده‌ی 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌ستكاری كرابوو، بۆیه نه‌یانهێشتووه تێپه‌ڕێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بە بێ رێککەوتن ناهێڵن ئه‌و مادەیه تێپەڕێندرێت.
شاخه‌وا عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی له لێدوانێكی وتی: "ده‌قی مادده‌ی 14 ده‌ستكاری كرابوو بۆ نه‌مانهێشت تێپه‌ڕێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ رووداو باسی له‌وه كرد كه "مادده ده‌ستكاریكراوه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ك بوو له 15 رۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناچار ده‌كرا بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه بڕوات".
وتیشی: "ویستیان مادده‌كانی دیكه تێپه‌ڕێندرێن تا ئه‌و مادده‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه پێشتر ئه‌زموونی ناخۆشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، هه‌موو مادده‌كان تێده‌په‌ڕێنن دواتر ئه‌وه‌ی تریش به زۆر تێده‌په‌ڕێنن، بۆیه بڕیارماندا مادده‌كانی دیكه‌ش نه‌ڕوات تا رێككه‌وتن ده‌كرێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "تێبینیمان له‌سه‌ر مادده‌ی 13 هه‌بووه، به‌ڵام مادده‌ی 14 به رۆحی بودجه‌كه ده‌زانین، بۆیه نه‌مانهێشت تێپه‌رێت".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌ر یه‌ك له مادده‌كانی 15، 16، 17 له‌نێوان پێكهاته‌كانی دیكه كێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌بوو، بۆیه ئه‌وانه‌ش په‌سند نه‌كران و دواخران".
بڕیاره كاتژمێر 5ی ئێواره ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به مادده‌كانی دیكه‌ی بودجه ده‌ستپێبكاته‌وه.
AM:11:43:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت