له‌ناو یه‌كێك له پاركه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی ته‌رمی گه‌نجێك دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێك له‌ناو یه‌كێك له پاركه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "گه‌نجه‌كه ناوی "س.ش.م"ه و له‌دایكبووی ساڵی 2002ه، له‌ناو پاركه‌كه به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌ی و كۆتایی به ژیانی هێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وته‌ی خێزانه‌كه‌ی، گه‌نجه‌كه دوو رۆژه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵایان كردووه و سۆراخی بۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی: "پێده‌چێت شه‌وی رابردوو گه‌نجه‌كه به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی بێت و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سلێمانی-یه".
به‌وته‌ی په‌یامنێری وێستگه نیوز، كه‌سوكاره‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نجه‌كه باری ده‌روونی ته‌واو نییه و چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
له ئێستاشدا پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
AM:11:37:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 21844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت