كه‌شناسی‌ هه‌رێم: تاوه‌باران و خۆڵبارین دەبێت


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری‌ ته‌واو و ئه‌گه‌ری‌ تاوه‌باران و خۆڵبارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی‌ حوزه‌یران ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆوە دەبێت بە هەوری تەواو، ئه‌گەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا و لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی‌ تۆز و خۆڵ".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 6 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و لە کاتی تۆز و خۆڵ دادەبەزێت بۆ خوار 5 كیلۆمه‌تر".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 11- 6- 2023 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. خێرایی با  5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".


AM:10:49:10/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 5544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو