"له‌ قه‌ڵادزێ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پزیشكه‌وه‌، منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا"


وێستگه‌ نیوز-
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌ڵادزێی‌ سه‌ر به‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین، منداڵێك له‌ناو سكی دایكیدا گیانی له‌ده‌ست دا، به‌وته‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پزیشكه‌وه‌ بووه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا به‌وێستگه‌ نیوزی ڕاگه‌یاند، سه‌عات دووی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ رابردوو نه‌خۆشه‌كه‌یان بردووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، به‌ڵام پزیشكی‌ لێنه‌بووه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "داوای پزیشكمان كرد چونكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بوو، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆنه‌كرا".

باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "دوای كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی پزیشك هات و وتی نه‌خۆی نه‌ منداڵه‌كه‌ی كێشه‌ی نابێ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك منداڵه‌كه‌یان به‌مردوویی پێداینه‌وه‌ چونكه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆنه‌كراوه‌وه‌ له‌ئێستا ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه‌ش جێگیر نییه‌".

به‌هۆی نه‌بوونی پزیشكی ئێشكگر له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ دوباره‌ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زۆرجار ئافره‌كه‌ته‌ یاخود منداڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.




AM:09:11:10/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت