كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 259 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێكرده‌وه
وێستگه نیوز-
جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023، 2024 و 2025 ده‌ستی پێكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان لێدرا، په‌رله‌مانتاران گه‌ڕانه‌وه نێو ھۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان.
غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: "ژماره‌ی ئاماده‌بووان گه‌یشتۆته 259 په‌رله‌مانتار".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "راسته‌وخۆ ده‌ستكرا به خوێندنه‌وه‌ی ماده‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه تا په‌رله‌مانتاران ده‌نگی پێبده‌ن".
PM:08:45:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت