ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان لە دەڤەری راپەڕین به‌ره‌و سعودیه‌ بەڕێکەوت


وێستگه‌نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2023، حاجیانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ره‌و سعویه‌ به‌رێكه‌وتن.


په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند:  دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حاجیانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین کە ژمارەیان 46 حاجی بوو  بوو بەڕێگای وشکانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ره‌و سعودییه‌ به‌رێكه‌وتن.

باسی له‌وه‌شكرد: کۆی گشتی ئەوحاجیانەی له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ناویان بۆبەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هاتوه‌ته‌وە  306 حاجییە، بڕیاره‌ لە رۆژانی داهاتوودا تەواوی ئەوکەسانەی ناویان هاتووه‌تەوە به‌ره‌و وڵاتی سعودیه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌رێبكه‌ون.


PM:03:52:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت