زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به کوشتنی 3 کەسه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بەچەقۆ
وێستگه نیوز-
له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی شاری هه‌ولێر سێ ئه‌ندامی خێزانێك به‌چه‌قۆ كوژراون، به‌پێی زانیارییه‌كانیش رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو بووه و ئه‌مڕۆ ئاشكرا بووه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س به چه‌قۆ كوژراون كه ژن و مێردێك كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 60-70 ساڵه و منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵانه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌ك ده‌وترێت، له‌مێژ نییه ئه‌و ماڵه له‌و گه‌ڕه‌كه‌دان و هه‌ر مانگێك ده‌بێت و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ست كه‌وتوون، رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو بووه و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌ستایه‌كی بۆری كه بڕیاربووه ئه‌مڕۆ بچێت ته‌نكییان بۆ چاك بكات، ئاشكرا بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه نیوز، هه‌ر سێ كه‌سه‌كه به چه‌قۆ كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه.
PM:04:52:07/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت