یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون له دهۆك تۆمار كرا
وێستگه نیوز-
یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون له شاری دهۆك تۆمار كرا و "تووشبووه‌كه دانیشتووی ناحیه‌ی باشیكه و مه‌ڕوماڵات و مانگای به‌خێو ده‌كرد."
سه‌گڤان دۆسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری دهۆك رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2023، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌گڤان دۆسكی وتی: "ئه‌و كه‌سه دانیشتووی ناحیه‌ی باشیكی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه و مه‌ڕوماڵات و مانگای به‌خێو ده‌كرد".
لای خۆیه‌وه دكتۆر ئه‌فراسیاب مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی دهۆك وتی: "گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه دانیشتووی ناحیه‌ی باشیكی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه، پێش سێ رۆژ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی كردووه كه نیشانه‌كانی تای خوێنبه‌ربوونی لێده‌ركه‌وتبوون".
وتیشی: "گه‌نجه‌كه باری ته‌ندروستی خراپ بووه و ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا".
رۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2023، سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 20 كه‌س له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه. جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخی نه‌خۆشییه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له‌و په‌تایه چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:04:25:06/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 5364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت