چوار كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بوون
ساڵانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەندین کۆڵبەر دەبنە قوربانی
وێستگه‌نیوزـ
عەلی حوسێنی، تەمەن 17 ساڵ، کاوان حوسێنی، تەمەن 18 ساڵ، سۆران دانشی و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود برینداربوون و له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 5ی حوزه‌یرانی 2023، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی حوسێنی، تەمەن 17 ساڵ و سۆران دانشی تەمەن 20 ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "بلەبزان"ی سەر بە شاری پاوە بوون و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی کاوان حوسێنی، تەمەن 18 ساڵ، خەڵکی گوندی "دەشە" و شوان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە) تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی "ساتیاری» ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووریی شاری نەوسوود بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كان لە سنووری نەوسوود، عەلی حوسێنی لاقی بریندار بووە، سۆران دانشی کوڵۆکی سمتی بریندار بووە، کاوان حوسێنی پشت و کەمەری بریندار بووە و هەروەها شوان ده‌ستی بەسەختی بریندار بووە.
دوای برینداربوونی ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری پاوە، بە مەبەستی دەرمانکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشكییه‌كانی شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
PM:03:02:06/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت