بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری پێشووتری تەندروستی میسر گیانی لەدەستدا

‌ئەحمەد عیماد رازی، وەزیری پێشووتری میسر

وێستگه‌نیوزـ

لە کاتی نەشتەرگەرییەک بۆ دڵی وەزیری پێشووتری تەندروستی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا.


میدیاکانی میسر رایانگەیاند، ئەحمەد عیماد رازی، وەزیری پێشووتری میسر، دوای ئەوەی تووشی جەڵدەی دڵ دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، لەکاتی نەشتەرگەرییەکەیدا گیانی لەدەستدا.

ئەو وەزیرەی پێشووتری میسر تەمەنی 68 ساڵ بووە و بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، دەرکەوتووە بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد عیماد رازی، لە حوزەیرانی ساڵی 1955 لە دایکبووە و لە ساڵی 1985 بەکالۆریۆسی لە پزیشکی بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2015 ـوە تا ساڵی 2018 وەزیری تەندروستی بووە.


PM:02:16:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو