هاكان فیدان وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بوو
هاكان فیدان
وێستگه نیوز-
هاكان فیدان به‌رپرسی پێشووتری هه‌واڵگری توركیا "میت" وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بوو، راشیگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه هاكان فیدان دوای وه‌رگرتنی ئه‌ركی وه‌زیری ده‌ره‌وه له وه‌زیری پێشوو، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی دیدگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی ئیراده‌ی گه‌ل دامه‌زراوه.
له رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی ئه‌ركه‌كه كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، فیدان و چاوش‌ئۆغڵو چه‌پكه گوڵیان پێشكه‌ش به‌یه‌كتر كرد.
فیدان كه دواتر ئه‌ركه‌كه‌ی له چاوش‌ئۆغڵو وه‌رگرت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی كرد بۆ ئه‌و متمانه‌ی پێی داوه.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیی له‌گه‌ڵ چاوش‌ئۆغڵو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ده‌رچوون له زانكۆ.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیكردنی ده‌زگای هه‌واڵگری (میت)دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو پێكه‌وه ئه‌ركی گه‌وره و قورسیان به‌جێگه‌یاندووه و وتی: "(چاوش‌ئۆغڵو) هه‌میشه وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دار و سیاسه‌تمه‌دار و له هه‌مووی گرنگتر وه‌ك مرۆڤ و دۆستێك گه‌وره‌یی خۆی نیشانداوه".
وتیشی: "پرسێكی دیكه‌ی گرنگ بۆ من ئه‌مڕۆ، وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مانه. له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیاندا كارم كردووه. له‌ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مدا، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدگا و به‌هایانه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێزمان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌مان. به‌رده‌وام ده‌بم له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی دیدگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و سه‌روه‌ریی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان دامه‌زراوه".
PM:10:18:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت