ناوەرۆکی نامەکەی ئەسەد بۆ سودانی ئاشکرا کرا

‌وێنەی سودانی و ئەسەد

وێستگه‌نیوزـ

لە نامەکەی سەرۆکی سوریادا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دا بانگهێشتی سودانی کراوە بەفەرمی سەردانی دیمەشق بکات بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر ئاسۆی زیاتری هاریکاری دو قۆڵی و هەماهەنگی کاری هاوبەش بەرە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا کرد، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدانیان کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە گرنگی یەکپارچەیی خاکی سوریا بۆ عێراق کرد و وابەستەیی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لەگەڵ ئاسایشی سوریا دووپاتکردەوە و جەختیشیکردەوە لەسەر ئامادەیی تەواو بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا بۆ تێپەڕاندنی ئازار و قەیرانەکانی.

لەلایەن خۆیەوە فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەدا خواستی کارکردنی پێکەوەیییان هەیە بۆ روووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گرنگیدان بە دۆسیەی پەنابەران.

هەروەها، وەزیری دەرەوەی سوریا بانگهێشتنامەیەکی بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ محەمەد شیاع سودانی گەیاند، بە مەبەستی ئەوەی سودانی سەردانی دیمەشق بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسۆی زیاتری هاریکاری دوو قۆڵی و هەماهەنگی کاری هاوبەش بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە.


PM:11:44:04/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت