دوو ساڵه له‌پاڵ گۆڕی دایكی ده‌خه‌وێت
وێستگه نیوزـ
وێنه‌كانی ئیسماعیل بهرابح، ئه‌و گه‌نجه جه‌زائیرییه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه له‌پاڵ گۆڕه‌كه‌ی دایكی ده‌خه‌وێت، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندوه‌و خه‌ڵكێكی زۆر هاوسۆزن له‌گه‌ڵی.
خه‌می ئیسماعیل بۆ مردنی دایكی، وای له به‌رپرسانی شاری ئه‌دار له باشور جه‌زائیر كردوه به هانایه‌وه بچن و بیخهنهژێر چارسه‌ری ده‌رونییه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جه‌زائیر ده‌ڵێن كه ته‌نانه‌ت نوسه‌ر و شاعیره‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه ده‌نوسن و خه‌ڵكی دیكه‌ش ئه‌وه‌نده هاوسۆزن له‌گه‌ڵی كه ئه‌وانیش خه‌می بۆ ده‌خۆن.
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین ڤیدیۆی ئیسماعیل بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌پاڵ گۆڕی دایكی‌دا خه‌وتوه و ده‌ڵێن: "ئازاری جێهێشتن به‌سۆیه".
بۆ رزگاركردنی گه‌نجه‌كه له‌و زامه‌ی، تیمه‌كانی هاوپشتیی نیشتمانی له شاره‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردوه و چاره‌سه‌ری ده‌رونیی سه‌ره‌تایی پێ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانی ره‌وانه بكه‌ن تا دۆخی ئاسایی ببێته‌وه.
AM:12:15:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 6844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت