په‌رله‌مانتارێك وه‌ڵامی شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌داته‌وه‌: هێشتا له‌ ورده‌كاریی بودجه‌ ته‌واو نه‌بوین


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ هەینی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە كه‌ناڵی کوردستان24ی راگەیاند، "لەسەر کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان رەزامەند نەبووم، هەربۆیە کۆبوونەوەکە بەڕیوەناچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا."

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه‌، یوسف كلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاند: هه‌ لێدوانێك له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان خۆده‌رخستنی میدیاییه‌، چونكه‌ هێشتا لیژنه‌ی دارایی له‌ ورده‌كاریی بودجه‌ ته‌واو نه‌بووه‌.

كلابی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: هێشتا ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌مان راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نه‌كردوه‌ و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانمان ته‌واو نه‌كردوه‌.

"پشت به‌ خوا سبه‌ینێ پێداچونه‌وه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ین و دواتر راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی كاتی دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌، هه‌ر لێدوانێكیش له‌سه‌ر دواخستنی دانشتنه‌كه‌ بدرێت، بۆ خۆده‌رخستنی میدیاكانه‌" كلابی وای وت.


PM:11:38:26/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 3260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو